راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات، پارتی و یەكێتی لەبارەی كۆی پرسە هاوبەشەكان لێكگەیشتنیان كردووە.
ئاوێنە: تاریق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە رۆژنامەی سەباحی وتووە "لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، نزیكبونەوە و لێكگەیشتن لە دید و بۆچونەكان لەبارەی كۆی كاروبارە هاوبەشەكان هاتووەتە ئاراوە.
ئەو راوێژکارە پێشبنیش دەكات، لە رۆژانی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی هەردوو حزبەكە كۆببنەوە، بۆ پەلەكردن لە رێكخسستنی دانیشتنی پەرلەمان بەمنزیكانە.
بەوتەی تاریق جەوهەر "هەڵپەساردنی دانیشتنی یەكەم و دواخستنی، بەهۆی نەبوونی سازان بووە لەنێوان هەردوو حزبە سەرەكییەكە، لەگەڵ رێككنەكەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستە سیادیەكان، وێڕای دۆسیەی هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی".