مەسەدە و دروزەکان لە سوەیدا کۆبوونەوە
  2025-01-28       2218       

 کورد و دروزەکان لەکۆبوونەوەیەکدا لەسوەیدا، جەخت لەسەر سوریایەکی نا ناوەندی دەکەنەوەو هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکانی دیکەی سوریا چڕتر دەکەنەوە.

ئاوێنە: ئەمرۆ سيشەممە ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە سەرۆکایەتی لەیلا قارەمان هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە، سەردانی شێخ حیکمەت ئەلحیجری سەرۆکی مەزهەبی یەکگرتووی دروزەکان لە میوانخانەکەی خۆی لەشارۆچکەی قەناوات لە پارێزگای سوەیدا کرد.

شاندەکە بریتی بوون لە عەلی ڕەحمون جێگری هاوسەرۆکایەتی، و جەندا ڕامۆ ئەندامی نووسینگەی ژنان، فەوزی شەنکالی سکرتێری گشتیی پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتی کورد. هەروەها شاندێکی ئۆرگانی سیاسیی دێموکراتی نیشتمانی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد. دیدارەکە بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بڵاویکردۆتەوە، تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئێستای سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی پێشوو، هاوکات ئامادەبووان باسیان لەو قۆناغە گرینگە کرد کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی گەلانی سوریای نوێ دەبنەوە.

ئامادەبووان جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سوریایەکی نا ناوەندی و حکومەتێکی مەدەنییان کرد و ڕەتکردنەوەی شەڕ و گەڕانەوە بۆ سوریایەکی توندوتیژ، هاوکات جەختیان لە گرنگی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان و یەکگرتوویی خاکی سوریا کردەوە وەک ئەولەویەتێکی حەتمی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×