د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمشەو چوارشەممە، خێمەی مامۆستایانی مانگرتوی لە شارەكە بەسەركردەوەو رایگەیاند، داوا لە هەمو موچەخۆران دەكەین، پشتیوانی لە مانگرتەوە جوامێرەكان بكەن و پۆلەكانی خوێندن و شوێنی كارەكانیان پەك نەخەن.
ئاوێنە: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە، مامۆستایانی مانگرتوی بەسەركردۆتەوەو "پشتیوانیی خۆمانمان بۆ داوا ڕەواکانیان دوپاتکردەوە."
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وتوشیەتی"داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ و پەرلەمانی کوردستان و هەردو حکومەتی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان و هەردو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کرد، کێشەی موچەو بوجەو شایستە داراییەکان لە سەر بنەمای دەستورو دوا بڕیاری دادگای فیدراڵیی چارەسەر بکەن."
پارێزگاری سلێمانی وتوشیەتی"داوامان لە هەمو موچەخۆرانکرد پشتیوانیی مانگرتوە جوامێرەکان بکەن و پۆلەکانی خوێندن و شوێنی کارەکانیان پەک نەخەن، بۆ ئەوەی نەوەیەکی هۆشیارو تیوارو خزمەتگوزاری دادگەر بۆ ئێستاو ئایندەی وڵاتەکەمان و بۆ جێگرەوەی ئەوانەی ئەم دۆخەیان بەسەر هەموماندا هێناوە؛ پەروەردە بکەن."