هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانی ئازادییدا دژی سوپای تورکیا، لە زاپ ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو چادری سەربازیی بە تەواوی لەنابرران.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی و هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە،کە تیایدا هاتووە، گەریلاکانی ئازادیی لە ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٦ـی کانوونی دووەم پێنج چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەرى تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ئەنجام داوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی گەریلادا ڕادارێک، کۆنتێنەرێک و دوو چادری سەربازیی بە تەواوی لەنابردران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە نێوان ٢٣-٢٧ـی کانوونی دووەمدا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، گۆشین، بەربزنە و شەهید شەریف، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێڕەشە، دێرک، گردی زەنگل، ئەرگەن، یەکماڵ، گردی مەسکەن، دەشتی کافییا، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشلی، سەری مەتینا و شێلازێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی؛ بە گشتی ٣٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.
هەروەها ٢٥ـی کانوونی دووەم، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار ١٣ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراوە.