دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی راگەیاند
  2025-01-28       653       

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە سێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو لە دەوروبەری سلێمانی توانیان پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیر بکەن.

ئاوێنە: لەمیانی راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات "لەماوەی ڕۆژانی ١٩-٢٣-٢٠٢٥/١/٢٦ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان (٥) تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر بکەن".

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو داعشانە بەناوەکانی (ص ث ع)، (و ا ر)، (ص س ص)، (م ع ح)، (خ ب ع)، سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.

ئەوەش هاتووە "تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەش خراوەتە روو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر راگیراون و رووبەڕووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×