بانكی ناوەندی خستنەڕوی دۆلاری كەمكردەوە و گۆڕانكاری دروستكرد
  2023-06-06       1095       

ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ خستنەڕوی نزیكەی 210 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە، گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی رویدا و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 750 دینار.

بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئەمڕۆ، بەشێوەی حەواڵە 144 ملیۆن و 221 هەزار و 654 دۆلار، بەشێوەی كاش 63 ملیۆن و 110 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە كە كۆی گشتی دەكاتە 207 ملیۆن و 331 هەزار و 654 دۆلار.

 لەئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 750 دینار، لەكاتێكدا لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار دینار.

دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 222 ملیۆن و 937 هەزار و 687 دۆلاری خستەڕبازاڕەوە كە رێژەی 16 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×