بانكی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری راگەیاند
  2023-05-31       917       

ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ خستنەڕوی زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە، گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی رویدا و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار.

ئاوێنە: بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقی بۆ ئەمڕۆ، بەشێوەی حەواڵە 189 ملیۆن و 299 هەزار و 301 دۆلار، بەشێوەی كاش 60 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە كە كۆی گشتی دەكات 250 ملیۆن و 99 هەزار و 301 دۆلار.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەوە بە خەندان دراون، لەئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینار، لەكاتێكدا لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 هەزار و 650 دینار.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×