لیرەی توركی، ئەمرۆ هەینی، دابەزینێكی پێوانەیی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد، بەشێوەیەك كە بەهای 100 دۆلار گەیشتە دو هەزار لیرەی توركی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە هەر 100 دۆلار بەرامبەر بە دو هەزار لیرەی توركی مامڵەی پێوە كرا.
بەوەش لیرەی توركی لەماوەی ئەمساڵدا تاوەكو ئێستا لەسەدا 6.4ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
دابەزینی بەرچاوی لیرەی توركی لەمساڵدا لەدوای بومەلەرزەكەی مانگی 2ی ئەمساڵی توركیاوە هات. هەروەها لەدوای هەڵبژاردنەكانی رۆژی 14ی ئەم مانگەوە تاوەكو ئێستا لیرەی توركی لەسەدا 2.1ی بەهای خۆی لەدەستداوە.
ئەم تۆمارە پێوانەیییەی دابەزینی لیرەی توركی، لەكاتێكدایە كە بڕیارە دوسبەی 28ی ئایار، گەڕی دوەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی توركیا بەڕێوەبچێت.