رونكردنه‌وه‌ی‌ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق له‌باره‌ی‌ به‌های‌ دۆلاره‌وه‌
  2023-05-13       879       


ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو  پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق-یش ده‌ڵێت، چاودێری نرخی دۆلار دەکەن‌و چارەسەری گونجاو بۆ گیروگرفتەکان دەدۆزنەوەو ئەوەی لەدەرەوەی سەکۆی ئەلکترۆنی دۆلار دەکڕێت بۆ مامەڵەی نایاساییەتی.

ئاوێنه‌: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه‌، بانکی ناوەندی رۆژانە چاودێری نرخی دۆلار دەکات بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر پرسێک کە پەیوەندی بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار یاخود کاریگەری لەسەر هەیە. 

وتیشی‌، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەهای دۆلارو ئێستا بەبازاڕەکاندا دەڕۆنەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو گیروگرفتانەی بوونی هەیە لە پێناو نزمکردنەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی فەرمی خۆی.

ئەوەیخستەڕو، بانکی ناوەندی هەموو داواکارییەکانی کڕین و پێویستی دراوی هاوڵاتیان دابیندەکات و ئەگەر دۆلاریش بەنرخی جیاواز لەنرخی فەرمی هەبێت ئەوا بۆ کردەوەی نایاساییە.

عەلی‌ عەلاق باسیلەوەشکرد، ئەوەی دەچێت دۆلار لە بازاڕی رەش دەکڕێت بەنرخی زیاتر لە نرخی فەرمی خۆی، لەکاتێکدا لەرێگەی سەکۆی ئەلکترۆنییەوە بەردەستە، ئەگەری هەیە گیروگرفت لەمامەڵەکانیدا هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×