سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختلەوە دەكاتهوە كه پرۆژە یاسای بودجە لەقۆناغی کۆتاییدایەو بەمزووانە پەسەندەکرێت. دهشڵێت، هیچ کیشەیەک بۆ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دروستنەبووە.
ئاوێنه: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەم مانگەدا بودجەی گشتی پەسەندبکرێت و هیچ کیشەیەک بۆ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دروستنەبووە.
راشیگەیاند، لایەنە کوردییەکان لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەک دەنگن و تا ئێستا پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەچووە.
ڤیان سەبری باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا فراکسیۆنە کوردییەکان کۆدەنگن، ئەگەر بڕگەیەک هەبێت بەدڵیان نەبێت، پێویستە بەهەمانشێوە بەکۆدەنگی بڕیاری لەسەر بدەن و تێیپەڕێنن.
ڤیان سەبری ئهوهشی وت، لەگەڵ حکومەتی فیدڕالی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتونەتە رێكکەوتن و تەنها هەندێک کێشەی تەکنیکی لە نێوان عێراق و تورکیادا ماوە، پێویستە عێراق بە زوییی چارەسەریبکات لەگەڵ تورکیا.
جهختی لهوهش كردهوه كه ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵیە لە ئەگەری درەنگ پەسەندکردنی بودجە و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.
بهوتهی ڤیان سەبری، دەستور وەکو هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات، نەک وەک پارێزگا بۆیە ئەمەش دەبێت لە بودجە و یاساکاندا رەنگبداتەوە.