وتەبێژی وەزارەتی داراییو ئابوری حكومهتی هەرێمی کوردستان دهڵێت، لهكۆبونهوهی ههفتانهی ئهنجومهنی وهزیراندا كه ڕۆژانی چوارشەممە ئهنجامدهدرێت، بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەدرێت.
ئاوێنه: هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی داراییو ئابوری هەرێم بهمیدیاكانی پارتی وتووه، "تائێستا زیاتر لە 100 ملیار دینار داهات هەیە، هەندێكی دیکەش ماوە کۆبکرێتەوە، موچەی لیوا هاوبەشەکانیش دراوە."
راشیگهیاندووه، بەغدا بڕیاری داوە ئەم هەفتەیە 400 ملیار دینارەکە بنێرێت، چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو لەوێ بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەدرێت.
ناوبراو دهشڵێت، چاوەڕێن لەبەغداوە ئەو 400 ملیار دینارە بگات کە بڕیاری لێدراوە، بەگەیشتنی نزیکەی 55٪ی گرفتی موچە چارەسەر دەبێتو داهاتی ناوخۆش کۆدەکرێتەوە، دواتر "وەزارەتی دارایی باشتر بەرچاوی رون دەبێت بۆ دابەشکردنی موچە."
وتەبێژی وەزارەتی داراییو ئابوری هەرێم لەرۆژی 6ی نیساندا دەستیبەدابەشكردنی موچەی مانگی (ئازار/3) كرد، ئەمڕۆ 7ی ئایارە، هێشتا لیستی موچەی مانگی (نیسان/4)ی رابردوی رانەگەیاندووە.
رۆژی 25ی مانگی ئاداری ئهمساڵ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانو کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دادگاكه بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراق داو لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.