بەپێى دواین ڕاپۆرتى سندوقی دراوى نێودەوڵەتی کە بۆ مانگی ئایارى ئەمساڵ بڵاوى کردۆتەوە و ئەوەى ئاشکرا کردووە، " پێشبینی دەکرێت قەرزی دەرەکی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بە ڕێژەی ١.٢ ملیار دۆلار کەمببێتەوە و بگاتە ٢٢ ملیار دۆلار، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکە لە ٢٣.٢ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢ دا گەیشتە ٢٠.٨ ملیار دۆلار".
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، "قەرزی دەرەکی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، کە ١٢٢.٤. ملیار دۆلار بووە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا گەیشتە نزیکەی ٤٨.٦ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتە ٣٣.١ ملیار دۆلار و دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ٢٣.٢ ملیار دۆلار."
ئەوەشى ڕوونکردۆتەوە" "گەورەترین قەرزی دەرەکی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی عەرەبی بەحرەین بووە، کە قەرزەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ١٩٧.١ ملیار دۆلار، کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا بگاتە ٢٠٠.١ ملیار دۆلار، لە کاتێکدا کەمترین قەرز لەنێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتدا جەزائیر بوو کە قەرزە دەرەکییەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ١.٥ ملیار دۆلار."