بهیانی ئهمڕۆ سێ شەممە ۲ی ئایاری ۲۰۲۳، بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار گۆڕانكاری بەسەرهات و نرخی ١٠٠دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٢ههزارو ٤٠٠دینار، بەراورد بە دوێنێ، لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان ٥٠دینار چوەتەسەرى، هاوکات تمهنی ئێرانیش لهنزمترین ئاستدا جێگیربوهو ١٠٠دۆلار بهرامبهره به پێنج ملیۆن و ٢٠٠ههزار تمهن.
ئاوێنە: لەلایەکى دیکەوە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتوە، پشتیوانی دارایی لەپڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان بەردەوامدەبێت و پشتیوانییەکەش بریتییە لە چوار ملیۆن دینار تاوەکو ٥٠ ملیۆن دینارو لەوادەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەردەوام دەبن و پێدانی قەرز بەو هاوڵاتیانەی نیازی کڕینی یەکەی نیشتەجێبونیان هەیەو پشتیوانییە داراییەکانیان لەلایەن سندوقی نیشتەجێکردنەوە بۆ دابیندەکرێت.
لەساڵی ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندەی بەردەوامە لەدابینکردنی پشتیوانی دارایی و قەرزی درێژخایەن بۆ پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان و ئەو کەسانەی نیازی کڕینی یەکەی نیشتەجێبونیان هەیە.