وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تەنها رێکاری تەکنیکی ماوە.
ئاوێنه: له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، باسم عه‌وادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگه‌یاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تەنها رێکاری تەکنیکی ماوە.
وتیشی، "سۆمۆ نامەیەک ئاڕاستەی تورکیا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم".
رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان‌و کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دادگاكه بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراق دا‌و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.
پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس، رۆژانە ٤٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لەهەرێمی کوردستان‌و عێراقەوە هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌كرا کە ٣٧٠ هەزار بەرمیلی لەهەرێمی کوردستان‌و ٧٥ هەزار بەرمیلەکەی دیکەش نەوتی کەرکوک بوو.