وەزیری بازرگانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا وردەکاری نوێ سەبارەت بەپرۆژەی "نانی پاڵپشتیکراو" لهبری بهشه ئاردی مانگانهی هاوڵاتیان ئاشکرا دهكاتو دهڵێت، هاوڵاتیان لەوەرگرتنی نانو سەمون لەبری ئارد سەرپشک دەکرێن.
ئاوێنه: عەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوكردهوهو لهبهشێكیدا هاتووه، دەستپێشخەری گۆڕینی پشکی ئارد بەنانی پاڵپشتیکراو ئارەزومەندانە دەبێت... هەر کەسێک مانگانه 120 سەمون یان 90 نانی پێدەدرێت، کە رۆژانە دەبێتە چوار سەمون بۆ هەر کەسێک.
وتیشی، بڕیارەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەک دراوە کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دراوە لەسەر بنەمای ئەوەی بەشێکی زۆر لەخێزانەکان بەشەئاردی مانگانەیان بەنرخێکی کەم دەفرۆشن بەبریکارەکانی خۆراک.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزیری بازرگانی عێراق، پڕۆژەکە یەکەمجار لەناوچە دەوڵەمەندەکان دەستپێدەکاتو بەشێوەی ئارەزومەندانە دەبێت. هەر خێزانێک بیەوێت بەشێوەی نانو سەمون وەریبگڕیت لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنییەوە بۆی دەکرێت.