نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-03-31       781       

ماوەی هەفتەیەكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا روی لە  بەرزبونەوە كردوە، ئەمڕۆش بەهاكەی بەرزبونەوەی زیاتری لە بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: لە ئێستادا ‌ نرخی یەك بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت بە 79 دۆلارو نرخی یەك بەرمیل نه‌وتی تەكساسی ئه‌مریكیش بە 74 دۆلارو 12 سەنتە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو هۆكارەكەشی بۆ زیادبونی گەشەی ئابوری لە چین، كەمبونەوەی نەوت لە كۆگاكانی ئەمریكا و راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×