جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو لیوای دیکە بۆ سنوورەکان دروست دەکرێن و هەردوو لیواکە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبن.
ئاوێنه: سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: بڕیاردراوە هێز بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و دوو لیوای نوێی بۆ دروست دەکرێت، لە بودجەی عێراقیشدا پارەیان بۆ تەرخانکراوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئێستادا دوو لیوا ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان گرتووەتە ئەستۆ، دوو لیوای دیکەش دروست دەکرێن و ئەوانیش لە سنوورەکان جێگیر دەکرێن و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت ".