نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق رایگەیاند، پەكخستنی دامەزراوەی دادوەری دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات و داوا لە هەمو لایەنەكان و خۆپیشاندەران دەكەین دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و دەشڵێت، عێراق چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌مو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیامێكدا رایگەیاند"به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قوڵتربونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتوى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى جدييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتویەتی"خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ڕه‌وا و ده‌ستوريى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌مو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ڕه‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌مو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژه‌كێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەداوە كە "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌رو هه‌مو هاوكارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان."
هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە "وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لایەنگرانی رەوتی سەدر، بۆ داواكردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، مانگرتنەكەیان بردە بەردەم بینای ئەنجومەنی دادوەری و دوابەدوای ئەوە ئەنجومەنەکەو دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاریاندا سەرجەم کارەکانیان و دادگا پەیوەندیدارەکانیان رابگرن.
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی:
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قوڵتربونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتوى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى جدييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات.
خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ڕه‌وا و ده‌ستوريى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌مو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ڕه‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌مو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژه‌كێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و هه‌مو هاوكارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان. وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/23