ئێڤار ئیبراھیم، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی
گۆڕان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند و دهشڵێت؛ بزوتنهوهی گۆڕان به بنهماڵهیی
كراوهو هیچ ئومێدێكم پێی نهماوه ئیدی ناتوانیت چاکسازی بكات.
ئاوێنه: ئێڤار ئیبراهیم، ئهمڕۆ دوشهممه، به بهشی
كوردی دهنگی ئهمریكا راگهیاند"من وازم لە سیاسەت نەھێناوە، بەردەوامم لە کاری
سیاسی بەڵام وازم لە حزبایەتی ھێناوە و پێموایە کە دەبێت ھەمیشە ھەوڵبدەین سیاسەت بکەین."
وتیشی"بەداخەوە بە گشتی لە ھەرێمی کوردستان من لە زۆربەی
حزبە سیاسییەکان بێئومێد بوم و دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009، ئۆپۆزیسیۆنبونی
بزوتنەوەی گۆڕان جوانترین نمونەی داھێنان بو، لەبەرئەوەی لە رابردودا خەڵکی کوردستان
کێشەی زۆر و بێزار بو لە دەست دەسەڵاتی ھەرێم، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخی بزوتنەوەکە
لە ناوخۆ و لە پێگەی جەماوەریش بە باش نابینم، چونکە بزوتنەوەی گۆڕانیش نەک خەریکە
بە بنەماڵەیی دەکرێت، بەڵکو بە بنەماڵەیی کراوە."
ئهوهشی خستهڕو"من لە ناو ھەر حزبێکدا بوبم، خیانەتم
لێنەکردوە، بەڵام ھیچ ئومێدێکم بە بزوتنەوەی گۆڕان نەماوە و ئیدی گۆڕان ناتوانیت چاکسازی
لە ھەرێمی کوردستاندا بکات و تەنانەت ناتوانێ دۆخی خراپی ناوخۆیی خۆیشی چارەسەر بکات،
بۆیە من رێگەی دیکەم ھەڵبژاردوە و تەنیا منیش نیم وازم لە بزوتنەوەکە ھێناوە، بەڵکو
نزیکەی 70٪ ی ھاوڕێكانم لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و خانەی راپەڕاندن و جڤاتی
نیشتیمانی و ئەندامانی بزوتنەوەکە، وازیان ھێناوە و لە ماڵی خۆیاندا دانیشتون و بێدەنگییان
ھەڵبژاردوە."
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا دوای گۆڕان دەچێتە ناو ھیچ
حزبێکی دیکەوە وتی"بە دڵنیاییەوە ناچمە ناو ھیچ حزبێکی دیکەوە، من ھیچ بڕوایەکم
بە حزبە سیاسییەکانی کوردستان نییەو بۆیە لە ئێستادا خەریکی کاری بازرگانییم کە کوتاڵفرۆشییە
و بە شانازییەوە ئەم کارە دەکەم و لە پاڵ ئەوەیشدا بەردەوام دەبم لە کاری سیاسی."