ئا: ئاوێنە
رەنگە هیچ میللەتێک نەبێت لەجیهاندا بەئەندازەی کورد کاریگەریی ئەمەریکای لەسەر بوبێت، هەر کاتێک بەرژەوەندییەکانی خواستبێتی کوردی بەکارهێناوەو پشتگیری کردوە، هەر کاتیش دیسان بەرژەوەندییەکانی زواستبێتی کوردی کردوە بەقوربانی، هەربۆیە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاو گۆڕانی ئیدارەکەی بەلای کوردەوە گرنگی‌و بایەخێکی زۆری هەیە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌پره‌نسیپه‌كانی "مۆنرۆ"و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی ئه‌كتیڤه‌وه له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی هه‌بووه‌و لەنیوەی دوەمی سەدەی بیستەمیشەوە تا ئێستا ئەم کاریگەرییەی گەورەتر بوە.
ئاوێنە كورته‌ی پانۆرامای كاریگه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌شتا ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر كورد دەخاتەڕو:
وڵسنو قوربانییه‌كانی
دوای كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیو له‌سه‌روه‌ختی به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس‌دا، تۆماس وردور وڵسنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا 14 پره‌نسیپه‌كه‌ی حۆی بڵاوكرده‌وه، كه له‌به‌ندی دوانزهیدا جه‌ختی له‌پێویستی "مافی چاره‌ی خۆنووسین"ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئیمپراتۆری عوسمانی كرده‌وه، كه ئه‌وده‌مه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئهرمهنو كورده‌كانی ده‌گرته‌وه، ئه‌م نه‌ته‌وانه پشتیان به‌هاوكاری ئهمهریكاو ئه‌و به‌نده‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی قایم بوو بۆ رزگاربوون له‌بنده‌ستی توركه‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌كوردستان‌و ئه‌رمینیادا روویده‌دا، له‌دیدی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به‌شێكی بچووك بووه لهگهمهیهكی گه‌وره كه له‌ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهاندا روویده‌دا. دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌رو سه‌ركه‌وتنیان له‌جه‌نگی ناوخۆدا، ئهمهریكاو وڵاتانی رۆژئاوا گه‌یشتن به‌وه‌ی كه هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌ربه‌ستێك بۆ رێگرتن لهبهرفراوانبوونهوهی نفوزی كۆمۆنیزم، به‌كۆمه‌كی ئهرمهنو گورجی‌و كورد بێهووده‌یه، ته‌نها وڵاتێك كه بتوانێ ئه‌و رۆڵه ببینێت "توركیا"یه. هه‌ر بۆیه وڵسنو سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا پشتیان لهئهرمهنو كورد كرد‌و كردنیانن به‌قوربانی سه‌ره‌كی گه‌مه سیاسییه‌كانی خۆیان.
هه‌ڵوێستی ئهمهریكاو لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌عێراقه‌وه
له‌كێشمه‌كێشی نێوان به‌ریتانیاو توركیادا سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی ویلایه‌تی موسڵ، به‌ریتانیا پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ لكاندنی ئه‌و ویلایه‌ته به‌عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ریكاش له‌پای ئه‌و رهزامهندییهدا داوای به‌شێك لهحسهی نه‌وتی كه‌ركوكی ده‌كرد. به‌ریتانیا به‌دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و داخوازییه‌دا، سه‌ره‌نجام سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی كوردیش به‌رامبه‌ر به‌و كاره كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵیان پێكده‌هێنا، ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكای بۆ لكاندنی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی به‌ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراقه‌وه ده‌سته‌به‌ركرد. سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 10 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ئاماده‌بوو دان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بنێت كه به‌شێك لهئیمتیازی نه‌وتی كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێنا.
تێكشكانی كۆماری مههابادو رۆڵی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌و ده‌مه‌ی كۆماری مههابادو ئازه‌ربایجان دامه‌زرا، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سارد بوو، كه گرنگترین سیمای جیهان له‌و جه‌نگه‌دا ململانێی سه‌ختی نێوان ئهمهریكاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو. ئه‌مه‌ریكا ته‌یار به چه‌كی ئهتۆمو وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری جیهانی سه‌رمایه‌داری له‌شه‌ڕ هاتبووه‌ده‌ر، ئامانجی هه‌ره گرنگی (ترومان)یش ئیحتیواكردنی كۆمۆنیزم بوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ئێران خاڵی ده‌ستپێكی جه‌نگی سارد‌و هه‌ڵكشانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات بوو، هه‌روه‌ها ئێران سه‌ره‌تای گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی كارا‌و چالاكی ئه‌مه‌ریكاش بوو له جیهاندا. ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هێزو تواناكانی خۆی بۆ تێكشكانی (كۆماری كوردستان‌و ئازه‌ربایجان) خسته‌گه‌ڕ، فشاری هاوبه‌شی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئهمهریكاو به‌ریتانیا له‌سه‌ر سۆڤیه‌ت به‌مه‌به‌ستی چۆڵكردنی ئازهربایجانو كوردستان، پێداگرتنی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر گرنگی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتهكهیانو بوار نه‌دان به‌ده‌ست راگه‌یشتنی سۆڤیه‌ت به نهوتو ئاوه گه‌رمه‌كه‌ی كه‌نداو، ئینزاركردنی راسته‌وخۆی مۆسكۆ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو له پاشه‌كشه‌ی سۆڤیهتو سه‌ركوتكردن‌و رووخانی كۆماری خودموختاری كوردستان‌و ئازهربایجانداو سپاردنه‌وه‌یان به‌ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشاهی ئێران.
په‌یمانی به‌غداو ئه‌مه‌ریكا
له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمهكو پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له (په‌یمانی به‌غداد) فاكته‌رێكی گرنگ بوو له سه‌رخستن‌و به‌رده‌وامبوونیدا، كه كێشه‌ی كورد هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ به‌شداربوونی حكومه‌ته‌كانی عێراق‌و توركیا‌و ئێران له‌و په‌یمانه‌دا. كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هاوكاری‌و یه‌كخستنی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوو به مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان.
كیسنجه‌رو ئاشبه‌تاڵ
سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌دوای مۆركردنی په‌یمانی دۆستایه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا. له‌میانه‌ی سه‌ردانی نیكسۆنو كیسنجهردا بۆ تاران (1972)، ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیاری كۆمه‌ك به‌خشینی هه‌رچی زیاتری سهربازیو دارایی به‌بزوتنه‌وه‌ی كورد ده‌ده‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌وكات په‌یمانێكی ئاشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراقیدا هه‌بوو. به‌ڵام وه‌ك دواتر ئاشكرا كرا ئه‌م كۆمهكو پشتیوانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها به مه‌به‌ستی لاوازكردنی سوپا‌و ده‌وڵه‌تی عێراق بووه نه‌ك بۆ گه‌یشتنی كورد به لانیكهمی مافه ره‌واكانیان نه‌بادا مه‌ترسی بۆ ئێرانی هاوپه‌یمانیان دروست بكات. له‌ئازاری 1975دا كاتێك عێراق‌و ئێران له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئاڵۆزه‌كانیان گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن‌و هنری كیسنجه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش عه‌رابی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو، كورد به‌ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر زه‌بروزه‌نگی شه‌ڕه‌نگێزترین ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بهجێهێڵرانو رووبه‌ڕووی كوشنده‌ترین شكست‌و گه‌وره‌ترین تراژیدیا بوونه‌وه، كه له رووی سایكۆلۆجییه‌وه زامێكی قووڵی خسته جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی كورده‌وه‌و وێنه‌یه‌كی رهشو دزێوی ئه‌مه‌ریكای لای كورد‌و حیزب‌و نوخبه سیاسییه‌كه‌ی دروستكرد.
بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نفال
ساڵی 1988، ده‌وڵه‌تی عێراق له سایه‌ی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێودهوڵهتیو ئه‌مه‌ریكادا بێباكانه‌و به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه نوێترین چه‌كی كۆكوژیو ته‌كنیكی سه‌ربازی له‌دژی گه‌لێك به‌كارهێنا كه خاوه‌نی ساكارترین ئامڕازی به‌رگریكردن له خۆیان نه‌بوون. ئه‌و كاته ئه‌مه‌ریكییه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كرد به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی له‌شه‌ڕی دژ به ئێران‌دا، هه‌ربۆیه ئه‌و رژێمه به‌ته‌واوی دهستیكراوه بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه، كه تراژیدیایه‌كی دڵته‌زێنی راسته‌قینه بوون بۆ كورد‌و مرۆڤایه‌تیش.
ئهمهریكاو كۆڕه‌و
به‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداودا (1991) سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی بوشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌خه‌ڵكی عێراق بۆ راپهڕینو روخانی رژێمه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌ده‌می راپه‌ڕیندا ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی پاشگه‌ز بۆوه‌و پشتی له جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی كوردستان‌و باشووری عێراق كرد، كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش كاره‌ساتی كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان‌و كوشتاری به كۆمه‌ڵی شیعه‌كانی باشووری لێكهوتهوه.
ناوچه‌ی دژه فڕین‌و روخانی سه‌دام
به‌دامه‌زراندنی (ناوچه‌ی دژه فڕین)و پاش ئه‌وه‌ش به‌ڕوخانی رژێمی سه‌دام قۆناغێكی نوێ‌و وێنه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌دیدی كورددا ده‌ستپێده‌كات، "بوش" له‌خۆشه‌ویستیدا لای خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به"حاجی بوش". چونكه له‌ڕاستیدا بێ پشت ئه‌ستووری (چه‌كوشی ئاماده)و فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كورد به ته‌نها توانای پاراستنی ناوچه ئازادكراوه‌كانی نه‌بوو. پاراستنی كوردیش له زه‌بروزه‌نگی رژێمی بهعسو هێرشی سوپای عێراق له‌و دوانزه ساڵه‌دا هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و وێنه ره‌شه‌ی له‌دیدی كورده‌وه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو.
شەڕی دژ بەداعش
ئەمەریکا لەشەڕی دژ بەچەکدارانی داعشدا کە گەورەترین هەڕەشە بوون لەسەر باشور‌و رۆژئاوای کوردستان، چ لەئیدارەی ئۆباما‌و چ لەئیدارەی ترامپدا رۆڵێکی گرنگیان بینی لەوەی پێشمەرگەو شەڕڤانانی کورد بتوانن بەرەنگاری ئەو هێزە شەڕەنگێزە ببنەوەو مەترسییان لەسەر سارە کوردییەکان دور بخەنەوە، لەکاتێکدا هێزە کوردییەکان لەڕێگەی زەمینییەوە دەجەنگان، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان گەورەترین پشتیوانی پێشمەرگەو شەڕڤانان بون‌و لەکۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی داعشدا لەعێراق‌و سوریا رۆڵێکی گەورەیان بینی.
ئەمەریکا دژی ریفراندۆم بو
ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان یەکێک بو لەروداوە گرنگەکانی قۆناغی دوای داعش کە ئەمەریکا نەک هەر لەدژی وەستایەوە، بەڵکو ئاسانکاریی بۆ ئەوەش کرد هێزەکانی حەشدی شەعبی‌و سوپای عێراق نیوەی ئەو ناوچانە بخەنەوە بندەستی خۆیان کە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر بەدەست کوردەوە بون، سکوری دەسەڵاتی کورد گەڕێندرایەوە بۆ ئەو سنورەی پێش روخانی رژێمی بەعس دیاریکرابو.
عەفرینو داگیرکردنی سکووری رۆژئاوای کوردستان
ئەمەریکا لەهێرش کردنە سەر شاری عەفرینو چۆڵکردنی پشتێنەیەکی سنوری بەقوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لەباکوری سوریا کە بەدەست کوردەوە بون، بەشێوەیەکی شاراوەو ئاشکرا پشتی تورکیای گرت، هەرجەندە لەتێکشکاندنی داعشدا شەڕڤانانی کورد لەرۆژئاوای کوردستان گەورەترین هاوپەیمانی ئەمەریکا بون‌و رۆڵی سەرەکییان لەتێکشکاندنیدا بینی.