ئا: ئاوێنه
ئوسامه بن لادن زیاد له‌هه‌ر كه‌سێكی تری ئه‌م دنیایه، لێشاوێك له‌وتارو نوسین‌و راپۆرتی له‌سه‌ر نوسراوه، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌دیدی ستایش‌و پیاهه‌ڵدان یاخود رك‌و كینه‌وه نوسراون، "مایكڵ سكیوهر" گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی بۆ ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی قاعیده كردوه، جیاواز له‌گێڕانه‌وه‌ی جیهادكارانی خانهنشینو به‌ندكراو یاخود پسپۆران‌و ره‌خنه‌گران.
ئوسامه بن لادن، كه كتێبێكی قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی 288 لاپهڕهییهو له‌لایه‌ن "مایكڵ سكیوهر" دانراوه‌و گروپی وه‌رگێڕانی NCGR وه‌ریگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ژیاننامه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و پیاوه سعودییه‌ی پێیوابو خودا سهروهتو سامانی پێیبهخشیوه تا له‌پێناو جێبه‌جێكردنی "په‌یامێكی پیرۆز"دا بیخاته گه‌ڕ كه بهمو هاوه‌ڵه‌كانی سپاردوه.
ئوسامه كوڕی محه‌مه‌د كوڕی عه‌واد كوڕی لادن له‌ئازاری 1957 له‌ناوچه‌ی مه‌زه‌ی ریازی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌دایكبوه، ناوی ئوسامه به‌مانای "شێر" دێت، بن لادن رونی كردوه‌ته‌وه كه به‌ناوی یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر "ئوسامه بن زه‌ید"ه‌وه ناونراوه.
ئوسامه له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و سهرمایهدارو به‌ناوبانگی به‌بنه‌چه یه‌مه‌نی له‌دایكبوه، كه باوه‌ڕدارو پشت به‌خۆ به‌ستو بون، محه‌مه‌دی بابی ساڵی 1931 كۆمپانیایه‌كی بیناسازی دامه‌زراند به‌ناوی "كۆمپانیای بن لادن"ه‌وه، محمه‌د پیاوێكی فرههاوسهر بو، دو ئاره‌زوی هه‌ره په‌سه‌ندكراوی ئه‌و له‌م دونیایه‌دا "كاركردن‌و ژنهێنان" بو. ئوسامه حه‌ڤده‌هه‌مین كوڕی بو لهژنێكی سوری به‌ناوی عالیه غانم. ئه‌م باوكه ئیمانداره له‌دیدی منداڵه‌كانیه‌وه پاڵه‌وان‌و ئه‌فسانه‌یی بو، كه بهههژارییو چنگهكڕێ خۆی پێگه‌یاندو بوه ملیاردێرو له‌ساڵی 1967دا له‌روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌دا كۆچی دوایی كرد، شا فه‌یسه‌ڵی شای عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌هه‌مو ژیاندا بۆ مردنی دو كه‌س گریاوه، كه یه‌كێكیان بۆ محه‌مه‌د بن لادن بوه.
خێزانی بن لادن، لهبیستو هه‌شت براو بیست‌و چوار خوشك پێكده‌هات، كه تا بابیان له‌ژیاندا مابو بهكولتورو نه‌ریتی وه‌هابیدا گه‌وره‌ی كردن. خێزانی بن لادن زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بون، له‌چه‌ندین خانوی بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا ساڵانه میوانداری سه‌دان حاجی‌و زانای بهناوبانگو سه‌ركرده‌یان ده‌كرد كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌وه ده‌هاتن بۆ حهجو عه‌مره، ئه‌مه‌ش تۆڕێك په‌یوه‌ندی بۆ دروستكردن كه بهسودبون بۆ كار‌و بازرگانی‌و دواتر ئوسامه‌ش سودی لێبینین، به‌تایبه‌تی بۆ ناساندنی كه‌سانی وه‌ك بورهانه‌دینی رهبانیو عه‌بدول ره‌سوڵ سه‌یاف كه له‌سه‌ركرده موجاهیده دیاره‌كانی ئه‌فغانستان بون‌و قازی حسێن ئه‌حمه‌د كه سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ترین رێكخراوی ئیسلامی پاكستان "جه‌ماعه‌تی ئیسلامی" بو، ئه‌مانه كه‌سی ناسراو بون بۆ ئوسامه پێش داگیركاری سۆڤیه‌ت له‌ساڵی 1979دا.
سه‌رباری سه‌رسامی ئوسامه به‌بابی، دایكیشی زۆر خۆشه‌ویست، "به‌پله‌ی یه‌كه‌م خوا پاشان دایكی"، كه هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان خه‌ڵكی لازقیه‌ی سوریا بون پێیانوایه عه‌له‌وی بوه‌و تا ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی ئوسامه پشوی هاوینان هاتوچۆی كردون له‌سوریا.
مایكڵ سكیوهر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌كوڕه‌كانی بن لادن، ته‌نها ئوسامه هه‌مو خوێندنی له‌شانشینی سعودیه ته‌واو كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته هیچ خوێندنگایه‌كی رۆژئاوایی یان سه‌فه‌ری یه‌ك له‌دوای یه‌كی درێژخایه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه مێشكی ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیسلامی بنیاتنرا، ئه‌و ده‌ڵێت "ئوسامه خولیای خوێندنه‌وه‌ی قوڵی قورئان‌و مێژوی ئیسلام‌و سوننه‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر بو. له‌و خوێندنگایانه‌ش خوێندی كه كوڕه‌كانی شا‌و شازاده‌كان تێیدا ده‌خوێنن".
ئوسامه سه‌ڕه‌رای ده‌وڵه‌مه‌ندی خێزانه‌كه‌شی زۆر ساده‌و ساكار ژیاوه‌و به‌رده‌وام پیاوێكی ئارام‌و بهئهدهبو كهمدو بوه، له‌ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه لهكۆمپانیاكهی باوكی ده‌ستی به‌ئیش كردوه‌و تێكه‌ڵ بهكرێكاران بوه، ته‌نانه‌ت سكیوهر به"كرێكاره ملیۆنهرهكه" ناوی ده‌بات. ساڵی 1974 له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا نه‌جوه غانمی خاڵۆزای ده‌خوازێ.
"سنوره‌كان هیچ مانایه‌كیان نییه، هه‌مو زه‌وی موڵكی خوایه"، زۆرجار ئوسامه ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌ژیانیدا دوپات كردوه‌ته‌وه، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا، له‌كاتی نوێژكردندا هه‌واڵی داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سوپای سوره‌وه له‌كانونی یه‌كه‌می 1979دا ده‌بیستێ، بۆ سبه‌ی به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته پاكستان، تا سهروهتو سامانه‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی موسڵمانه ئه‌فغانیه‌كان به‌كاربهێنێت تا به‌ره‌نگاری سوپای سور ببنه‌وه. یه‌كه‌م رۆڵی له‌جیهادی ئه‌فغانستاندا، كۆكردنه‌وه‌و دواتر دابه‌شكردنی پاره‌و خه‌رجی له‌عه‌ره‌بستانی سعودی‌و وڵاتانی تری كه‌نداوه‌وه بۆ موجاهیدین بو، سكیوهر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "تا ساڵی 1984، به‌هاوكاری شازاده توركی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه وه‌ك تهتهرێك پاره‌ی دهگوازتهوهو كۆبونه‌وه‌ی رێكده‌خست".
"عه‌بدوڵا عه‌زام" كه ناسراوترین زانای ئایینی ئیسلام بو بۆ داكۆكیكردن له‌شه‌ڕی ئه‌فغانستان له‌دژی سوپای سور، یه‌كێك بو له‌و شه‌ش پیاوه‌ی گه‌وره‌ترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی بن لادن هه‌بو، كه ئه‌وانیش بریتی بون له"پێغه‌مبه‌رو ئیبن ته‌یمییه‌و سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی‌و محه‌مه‌د بن لادن‌و مه‌لا عومه‌ر"ی سه‌ركرده‌ی تاڵیبان.
ساڵی 1984 عهزامو بن لادن رێكخراوێكیان به‌ناوی "مه‌كته‌ب ئهلخهدهمات" دامه‌زراند، عه‌زام سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌و بن لادن دارایی تێچونی له‌ئه‌ستۆگرت، رێكخراوه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان چالاك بو، ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و ناردنی جه‌نگاوه‌ران بۆ جه‌نگی ئهفغانستانو پروپاگه‌نده كردن بۆ جیهادی له‌ئه‌ستۆ گرتبو. هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو بهبیلدۆزهرو شۆفڵ‌و گه‌ڵابه‌و حه‌فاره كه‌وته هه‌ڵكه‌ندنی تونێلی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر سنوری پاكستان‌و ئهفغانستانو ئه‌مه‌ش ئاشنایی له‌گه‌ڵ هۆزو تیره‌كانی په‌شتون بۆ ده‌سته‌به‌ر كرد. پاشان بن لادن كه‌وته مه‌شقپێكردنی به‌تالیۆنێكی بهنهژاد عه‌ره‌ب كه دواتر به‌عه‌ره‌بی ئه‌فغانی ناسرانو جه‌نگاوه‌ری سهرسهختو هه‌ره توندڕه‌وی ئه‌فغانستان بون كه به‌دوای شه‌هید بوندا ده‌گه‌ڕان، ئوسامه به‌هاوكاری عه‌بدول ره‌سول سه‌یاف كه سه‌ركرده‌یه‌كی موجاهیدینی نزیك له‌سعودیه بو كه‌وته قایم كردنی تۆپ‌و ته‌قه‌مه‌نی لهئهفغانستانو ئوسامه دواتر ئه‌و رۆژانه‌ی ژیانی به"خۆشترین رۆژانی ژیانی" ناوبرد.
"یه‌كه‌ی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م چالاكی خۆی له17ی ئابی 1987دا ئه‌نجام دا‌و ئوسامه وه‌ك سه‌ربازێك به‌شداری كرد، هه‌رچه‌نده چالاكیه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتو نه‌بو، به‌ڵام ئوسامه پێیوتن "برایان رهشبینو بێ هیوا مه‌بن، ره‌شبینی گوناحه"، تا سه‌ره‌نجام له1989دا موجاهیدینه‌كان سوپای سوریان به‌زاند.
بن لادن پێیوایه به‌زینی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ئه‌فغانستان زیاتر به‌هۆی داڕوخانی ئابورییه‌وه بو، له‌وه‌ی كه به‌هۆی تێكشكانی سه‌ربازییه‌وه بوبێت، ئه‌و وتویه‌تی "گۆرباچۆڤ ئه‌مه‌ی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی رونكرده‌وه كه شه‌ڕی ئه‌فغانستان ئابوری روسیای وشك كرد". كه ئه‌مه‌ش به‌بڕوای ئوسامه، نه‌ك ته‌نها تێكشكانی سوپای سور، به‌ڵكو گورزێكی گه‌وره‌و كوشنده‌ش بو بۆ وره‌ی بیری كۆمۆنیستی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
بن لادن‌و هاوه‌ڵه‌كانی فێری ئه‌وه بون كه جیهاد ته‌نها رێگای مانه‌وه‌ی ئیسلامه به‌رامبه‌ر په‌لاماری بیانیه‌كان، هه‌ربۆیه ساڵی 1988 رێكخراوی قاعیده‌یان دامه‌زراند، تا هێزو گوڕی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئه‌فغانستان بپارێزن، كه رێكخراوه‌كه سروشتێكی فره نه‌ته‌وه‌یی هه‌بو، تیمی شه‌ڕكه‌ری تاكو گروپی بچوك، تۆكمه‌یی كارگێڕی‌و دارایی‌و دابینكردنی چه‌ك، فه‌توای ئایینی‌و میدیا‌و پڕوپاگه‌نده چوار كۆڵه‌كه‌ی پته‌وی دامه‌زرانی قاعیده بون. قاعیده له‌مێژوی رێكخراوه رادیكالیهكاندا بێ هاوتایه، یه‌كه‌م رێكخراوه پشتیوانی جیهانی هه‌بێت، به‌هۆی موسڵمانی ئاواره لهجیهانو ئینته‌رنێته‌وه.
ئوسامه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سعودیه له1989دا، ده‌كه‌وێته به‌كارهێنانی ئه‌و یه‌مه‌نیانه‌ی كه رۆڵیان هه‌بو له‌جه‌نگی ئه‌فغانستان بۆ له‌سه‌ر كار لابردنی رژێمه ماركسییه‌كه‌ی باشوری یه‌مه‌ن، پاشان به‌یه‌كجاری سعودیه بهجێدههێڵێتو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیشاوه‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه سیاسی‌و توندوتیژییه‌ی له‌نێوان گروپه موجاهیده‌كانی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌تی له‌نێوان گولبه‌دین حیكمه‌تیارو ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود. پاشان روده‌كاته سودان به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی بزوتنه‌وه جیهادییه‌كانی سۆمالو یهمهنو عێراق له‌ساڵی 1991ه‌وه تا 1996 لهخهرتوم نیشته‌جێ ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا لێدوانه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای سعودیه‌و ئهمهریكاو رۆژئاوا‌و ئیسرایلو رژێمه عه‌ره‌بیه‌كان توندتر ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی هێرشه‌كانی قاعیده بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لهیهمهنو سۆماڵ زیاتر دهبێو دواتریش چالاكی قاعیده دژ به‌ئه‌مه‌ریكا په‌لده‌هاوێژێت بۆ كینیا‌و تانزانیا.
بن لادن له‌ئایاری 1996دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئهفغانستانو له‌نزیك شاری جه‌لالئاباد نیشته‌جێ ده‌بێت، پاشان ده‌گوازێته‌وه بۆ چیاكانی تۆرا بۆرا به‌خاوو خێزان‌و فهرماندهكانیهوه، پاش ئه‌وه‌ش مه‌لا عومه‌ر بانگی ده‌كات لهقهندههاری پایته‌ختی تاڵیبان بژی. سكیوهر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئوسامه ئامانجی قاعیده له"به‌ده‌رنانی ئه‌مه‌ریكا له‌جیهانی موسڵمانان"و "له‌ناوبردنی سته‌مكاره موسڵمانه‌كان"و "ئیسرائیل" چڕ ده‌كاته‌وه، ئینجا دواتریش داخی دڵی خۆی بهشیعهكان بڕێژێ، ئوسامه پێیوابو كه "ده‌بێت ئامانجه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك جێبه‌جێ بكرێن نه‌ك هه‌مویان پێكه‌وه"، له‌به‌رئه‌وه‌ی بن لادن بڕوای وایه جه‌نگی سوننه‌و شیعه تواناكانی بێهێز ده‌كات.
ره‌نگه ئه‌مه‌ش جیاوازیی هه‌ره دیاری نێوان رێكخراوی قاعیده‌و داعش بێت، كه یه‌كه‌میان زۆر دژه ئهمهریكاو رۆژئاوا‌و ئیسرائیل بو، دوه‌میشیان زۆر دژه شیعه‌یه.
وه‌ك له‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بن لادن شاعیر بو به‌شێكی زۆری سروده حه‌ماسییه‌كانی قاعیده ئه‌و هۆنیوینهتهوهو ناوبراو ئه‌ندازیاری بیناسازی بو، له‌دوا دێڕه‌كانی ئه‌م كتێبه‌شدا عومه‌ر بن لادن ده‌رباره‌ی ئوسامه‌ی باوكی لێدوانێكی سه‌رنجڕاكێشی راگه‌یاندوه، ئه‌و ده‌ڵێت "له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زاییم لهباوكمو كه‌سانی ده‌وروبه‌ی باوه‌ڕم وایه ئه‌و میهرهبانترینیانه، چونكه هه‌ندێكیان زۆر خراپترن".