فایەق گوڵپی: لەسەر داوای تورکیا، رەفعەت عەبدوڵلا رێگەی نەدا هاوسەرەکەم بەشداری کۆنگرەی یەکێتی بکات
  2019-12-21       4588       

فایەق گوڵپی، ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەر داوای تورکیا، رەفعەت عەبدوڵلا رێگەی نەداوە مەهاباد شێخ محەمەد ئەمین-ی هاوسەری بەشداری کۆنگرەی یەکێتی بکات، ئەو دەڵێت "هاوسەرەکەم سپۆنسەری لە چاپدانی کتێبی یادەوەریەکانی کردم، بنەماڵەی تالەبانیش رێگەی بەشداریکردنی کۆنگرەی چواری یەکیتیان لێگرت".

 

ئاوێنە: فایەق گوڵپی لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "لەسەر داوای تورکیا،رەفعەت عەبدوڵلای بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی ی ن ک رێگەی نەدا هاوسەرەکەم بەشداری کۆنگرەی چوارەمی ینک بکات". 

هەروەها نوسیویەتی "هاوسەرەکەم سپۆنسەری لە چاپدانی کتێبی یادەوەریەکانی کردم، بنەماڵەی تالەبانیش رێگەی بەشداریکردنی کۆنگرەی چواری یەکیتیان لێگرت".

 

 مەهاباد شێخ محەمەد ئەمین، كە هاوكات بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنە لە  مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی‌و كاندیدی ئەو حیزبە بوە بۆ ئەنجومەنی گشتی لەسنوری شارەزور ئەمڕۆ رێگری لێکرا بەشداری كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بكات، بەهۆی "هەڵوێستی سیاسیی هاوسەرەكەیەوە كە پێشتر یەكێتی بوە، بەڵام وازی لەو حیزبە هێناوە".


مەهاباد رۆژی هەینی بەفەرمی وەك یەكێك لەكاندیدەكانی سنوری بازنەی شارەزور بۆ ئەنجومەنی گشتی دیاریكراو كۆدی ژمارە 17ـی وەرگرتبو. 

مەهاباد شێخ محەمەد ئەمین، هاوسەری د.فایەق گوڵپی-یە كە پێشتر لە ریزەكانی یەكێتی خەباتی كردوەو دواتر بۆ ماوەیەك سكرتێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بوە كە حزبێكی نزیك لە پەكەكە بو لە باشوری كوردستان.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×