بانكی ناوەندیی عێراق: كێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات چارەسەركرا
  2025-04-27       174       

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت: لە رێگای كردنەوەی بانكێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، كێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات بە رێگای فیزاكارد ماستەركارد چارەسەردەكات.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە چارەسەری كێشەی فیزاكارد و ماستەركارد لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی مانگی داهاتوودا چارەسەربكەین، رێككەوتووین بانكێكی دیكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی لەگەڵ بانكە عێراقییەكان دروستبكەن و لە مەسەلەی گواستنەوەی پارە سوودی لێوەربگیرێت.

وتیشی،: كەرتی بانكی لە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری سەخت دەبێتەوە لە مامەڵە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەت لە پرسی پارەدانی ئەلیكترۆنی و گەرەنتیكردنی مامەڵەكانی خاوەنكارەكان و سەرجەم هاوڵاتیان، بۆ ئەمە هەوڵمانداوە بە شێوازێك چاكسازی لەو كەرتەدا بكەین بگاتە ئاستی پێوەرە نێودەڵەتییەكان و دەستمان بە داڕشتنی پلانێك كردووە بۆ دروستكردنی ماستەركاردی تایبەت بە بازرگانە بچوكەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×