ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر حووسییەکان
  2025-04-21       145       

میدیای حووسییەکان بڵاوی کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیان کردە سەر پێگە و سەکۆی مووشەکی حوسییەکانلە پارێزگای حودەیدەی یەمەن.

ئاوێنە: میدیای حووسییەکان، سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنكەكانیان بەم شێوەیە زانیارییان بڵاوکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیان کردە سەر پێگە و سەکۆی مووشەکیی گرووپەكەمان لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن.

ئاماژەیان بەوەکردووە، هێزەکانی ئەمریکا چەندین ناوچەی دیکەی یەمەنیان بۆردوومانکردووە و بەهۆیەوە ١٢کەس کوژرا و ٣٠ کەسی دیكەش برینداربوون.

دەشڵێن، ئەمریکا شارەکانی سەنعا، حودەیدە هەروەها کەنار دەریاکان ‌و چەند گەڕەکێکی لە پایتەختی یەمەن کردووەتە ئامانج.

هاوكات، ئەمریکا لە دوێنێوە ٢٣ جار هێرشی کردووەتە سەر حووسییەکانی یەمەن و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ١٠ کەسیش برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣ و لە پاش سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×