کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک لە کاتەکانى بەیانى تۆز خۆڵ دەبارێت و لەپاشنیوەرۆ کۆتایی دێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک لە کاتەکانى بەیانى تۆز خۆڵ دەبارێت و لەپاشنیوەرۆ کۆتایی دێت، خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان سێ بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٣ پلە دەبێت.