بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاوی كردەوە، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنورەكەمان.
ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوڵاتیانی سنورەكەیان ئاگدار دەكاتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە بەمجۆرەیە:-
سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.
٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
٠ پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.
٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
http://epp.iq/home
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان