ترەمپ بۆ 90 رۆژ باجی گومرگی سەر 75 وڵات هەڵدەگرێت و ئەوانەی سەر چین زیاتر دەكات
  2025-04-09       845       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەبەرئەوەی هیچ وەڵامێكیان لەدژی باجە گومرگییە نوێكانی ئەمریكا نەبوە، بۆ ماوەی 90 رۆژ باجە گومرگییەكانی سەر زیاتر لە 75 وڵات هەڵدەگرێت، بەڵام باجە گومرگییەكانی سەر چین بۆ 125% بەرزدەكاتەوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمشەو چوارشەممە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، لەبەرئەوەی چین رێز لە بازاڕەكانی جیهان ناگرێت، باجە گومرگییەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو وڵاتە بۆ 125% بەرزدەكەمەوە كە دەستبەجێ جێبەجێ بكرێت.

وتوشیەتی، هیوادارم چین لە قۆناغێكدا كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بیت، تێبگات لەوەی كە چیتر قۆستنەوەی ئەمریكا و وڵاتانی دیكە قبوڵكراو نییە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەرئەوەی زیاتر لە 75 وڵات،پەیوەندییان لە نوێنەرانی حكومەتی ئەمریكاوە كردوە بۆ دانوستان و هەروەها هیچ وەڵامێكیشیان لەدژی باجە گومرگییەكانی ئەمریكا نەبوە، بۆیە باجە گومرگییە نوێیەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو وڵاتانە بۆ ماوەی 90 رۆژ رادەگیرێن و تەنیا باجێكی گومرگی لەو ماوەیەدا بەڕێژەی 10% بەسەریاندا دەسەپێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×