مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 17ـه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب رایگه‌یاند، په‌یامی من بۆ یه‌كێتی و پارتی په‌له‌كردنه له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌شڵێت، "، با لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه بكرێته‌وه و پێمانخۆشه هه‌مو ئه‌وانه‌ی كورسییان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی قه‌واره‌ی خۆی، پێكه‌وه كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت دروست بكه‌ین".
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب كه به دروشمی "جیهان به كوردی ده‌دوێت" كرایه‌وه، مه‌سعود بارزانی له وتارێكدا رایگه‌یاند، "وه‌زعی هه‌رێم به‌ده‌ر نییه له وه‌زعی ناوچه‌كه به گشتی، به‌ڵام له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردو هه‌ڵبژاردن بو له هه‌رێمی كوردستان. زۆر كه‌س، زۆر لایه‌ن وایان ده‌زانی، هه‌ڵبژاردن ناكرێت، یان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا، گرفتی گه‌وره، موشكیله‌ی گه‌وره ڕو ده‌دات".
وتیشی، "هه‌ڵبژاردن كرا و به شاهیدی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هه‌مو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه هاتبون، هه‌ڵبژاردنێكی بێ گه‌رد بو، هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌وانه‌یه له دونیادا نه‌بێت، بێ كه‌موكوڕی بێت، به‌ڵام به‌روارد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و، هه‌ڵبژاردنێكی زۆر زۆر باش بو و ئه‌نجامه‌كانیشی ده‌ركه‌وت، ئێمه ئێستاش پێمانخۆشه هه‌مو ئه‌وانه‌ی كورسییان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی قه‌واره‌ی خۆی، هه‌مو پێكه‌وه حكومه‌تێك، كابینه‌یه‌ك دروست بكه‌ین، كوردستان موڵكی هه‌مومانه و هه‌موشمان برای یه‌كترین، هه‌مومان كه‌سی یه‌كترین".
مه‌سعود بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "جوان نییه یه‌كتری بشكێنین، با ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئه‌وه بێت، ڕێگه‌ی باشتر پیشانی كابینه‌ت بدات، پیشانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بدات، با لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه بكرێته‌وه، لێره‌دا جارێكی تر داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به‌شدار بن، به‌ڵام مه‌سئولییه‌تی هه‌ره گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتی و تا ئێستا هه‌نگاوی باشیان ناوه، به‌ڵام هێشتا ماوه، ده‌بێت هه‌رچی زوتر ئیشه‌كان ته‌واو بكه‌ن و كابینه‌كه دروست بكرێت".
مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، "وه‌كو ده‌بینین، ده‌وروبه‌ری ئێمه و له دونیا هه‌موی، قه‌یرانی گه‌وره ڕوی داوه و ڕه‌نگه قه‌یرانی گه‌وره‌ش به ڕێگه‌وه‌بن، بۆیه ته‌نها مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی كورد، یه‌كگرتنی كورد و كورد و كودستانیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، هه‌رچی له تواناماندابێت، ده‌یكه‌ین و ته‌وسییه‌ی منیش بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان به تایبه‌ت بۆ پارتی و یه‌كێتی، په‌له بكه‌ن له دروستكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".