نرخى گرامێک زێر بە ٩٧ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی پێنج هەزار دینار بەرزبوەوە لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزی و هەروەها بەراورد بە دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە بڕی ١٠٠ دینار بەرزبوەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٢٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٥٧ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕی سێ دۆلار دابەزی.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٩٧ هەزار و ٦٤٩ دۆلارە و نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە سێ هەزار و ٣٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٩٧ دۆلار و 65 سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕی پێنج هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٢ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارەوە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕی ١٠٠ دینار بەرزبوەوە، بەوپێیەی دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٢ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە نۆ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٨٠٠ لیرەى تورکى.