بڕیارەكەی ترەمپ نرخی نەوتی بەڕێژەی 4% بەرزكردەوە
  2025-04-09     

دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی باجە گومرگییەكان لەسەر بەشێكی زۆری وڵاتان، نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبوەوە.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمشەو چوارشەممە (بە كاتی هەرێمی كوردستان)، رایگەیاند، لەبەرئەوەی هیچ وەڵامێكیان لەدژی باجە گومرگییە نوێكانی ئەمریكا نەبوە، بۆ ماوەی 90 رۆژ باجە گومرگییەكانی سەر زیاتر لە 75 وڵات هەڵدەگرێت، بەڵام باجە گومرگییەكانی سەر چین بۆ 125% بەرزدەكاتەوە.

 لەدوای ئەو بڕیارەی ترەمپ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبوەوە، بەشێوەیەك كە لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 84 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 62 دۆلار 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×