بزوتنەوەی گۆڕان(كوردسات): كۆمسیۆن جارێكی تر وادەی كۆنفرانسی بزوتنەوەكەی گۆڕی
  2025-04-09       494       

بزوتنەوەی گۆڕان(كوردسات) رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردوە، بەڵام  ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆن بە بڕیارێک گۆڕانکاری لە وادەی (١٠ی ٤) کردوە.

ئاوێنە: بزوتنەوەی گۆڕان (كوردسات)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا، لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکاریمان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردوە.

وتوشیەتی، لەسەر ئەو بنەمایە، دوای چەندین جار دواخستنی کاتی کۆنفرانس، ڕۆژی هەینی (٤ی ٤ی ٢٠٢٥) فەرمانی ژمارە (ش/ج/خ/٨٩٥ لە ٢٧ی٣ی٢٠٢٥)مان لە ڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە پێگەیشت، کە کۆمسیۆن خۆی فەرمانی دەرکرد تا (١٠ی ٤) کۆنفرانس ببەستین.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمەش لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی کۆمسیۆن ئامادەی کاتی دیاریکراو (١٠ی ٤ی ٢٠٢٥) بوین، ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیاران بە بڕیارێک گۆڕانکاری لە وادەی (١٠ی ٤) کردوە و کاتێکی دیکە دادەنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا، لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکاریمان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردوە.

لەسەر ئەو بنەمایە، دوای چەندین جار دواخستنی کاتی کۆنفرانس، ڕۆژی هەینی (٤ی ٤ی ٢٠٢٥) فەرمانی ژمارە (ش/ج/خ/٨٩٥ لە ٢٧ی٣ی٢٠٢٥)مان لە ڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە پێگەیشت، کە کۆمسیۆن خۆی فەرمانی دەرکرد تا (١٠ی ٤) کۆنفرانس ببەستین.

ئێمەش لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی کۆمسیۆن ئامادەی کاتی دیاریکراو (١٠ی ٤ی ٢٠٢٥) بوین، ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیاران بە بڕیارێک گۆڕانکاری لە وادەی (١٠ی ٤) کردوە و کاتێکی دیکە دادەنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەین.

بزوتنەوەی گۆڕان

٩ی ٤ی ٢٠٢٥

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×