دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکا پڕؤژەیاسای "ئازادکردنی عێراق لەئێران" پێشکەش بەکۆنگرێس دەکەن
  2025-04-06       287       

دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بەکۆنگرێس کردووە بەناوی "ئازادکردنی عێراق لە ئێران".

 

ئاوێنە: پڕۆژە یاساکە داوا دەکات ستراتیژییەک لەکۆنگرێسدا بخرێتەڕوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو هێزانەی کە بە"میلیشیا بەوەکالەتەکانی ئێران لەعێراق" ناویان دەبات هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەو هێزانە بە"تیرۆریستی" دابنرێن‌و رێگە بەعێراق نەدرێت غازو وزەی کارەبا لەئێرانەوە هاوەردە بکات.

پڕۆژە یاساکە ئاماژە بە"حەشدی شەعبی" دەکەن، کە هێزێکە کار بۆ ئێران دەکات لەعێراقداو داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات.

پڕۆژە یاساکە لەلایەن کۆنگرێسمانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (جۆ ویلسنی کۆماریخوازو جیمی پانێتا دیموکراتیخواز) پێشکەشکراوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بەکاریگەریی ئێران لەعێراق.

ویڵسن لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسی: سوپاسی خودا دەکەم کە توانیم پلانی ڕزگاری عێراق لەئێران پێشکەش بکەم".

ویڵسن، سەرۆکی پێشووی لێژنەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایەو هەمیشە ڕەخنەگرێکی سەرسەختی سیاسەتی ئێران بووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×