به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچڕ پچڕ و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، سبه‌ینیش سبەی لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ بەشێک لە ناوچە سنوریەکان و شاخاویە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە تریشقە هەیە.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ سێشەممە کەش بە گشتی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچڕ پچڕ و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، کاریگەری ئەم ناچێگیریە لە کەش سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک سنوری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنوری ئیدارەى راپەرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایى با مام ناوەند ده‌بێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با باشورى خۆرئاوا.
سبەی لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ بەشێک لە ناوچە سنوریەکان و شاخاویە بەرزەکان ئەگەری
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی چوارشەممە لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ بەشێک لە ناوچە سنوریەکان و شاخاویە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە تریشقە هەیە لە دواینیوەڕۆ دوبارە کاریگەری ئەم ناجێگیریە لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات بە گشتی، ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، خێرایی با مام ناوەند دەبێت و هەندێك کات دەگاتە سەروی 30 كیلۆمه‌تر، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە ناسەقامگیرەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
كه‌شناسی هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه "بروسکە لەناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکان، هەروەها ڕووە دەشتایەکان مەترسیدارە.