میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ئه‌مڕۆ سێشەممە بڵاویانکردەوە، کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 12ی نیسان لە سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەدەچێت، هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نوێنەری ئەمریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كان ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی میدیاکانی ئێران، دانوستانەکانی نێوان هەردو وڵات لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەرپەرشتی دەکرێن.
تاران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ دەبن، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان هەردولا دەکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی ئێکسەوە وتی، "ئێران و ئەمریکا لە عومان بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئاست بەرز کۆدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوە چەندە دەرفەتێکە، ئەوەندەش تاقیکردنەوەیە، تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە".
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی، ترەمپ دوپاتی کردەوە کە ئەمریکا وتووێژی ڕاستەوخۆ و ئاست بەرز لەگەڵ ئێران، ئەنجام دەدات.
وتیشی، "ئێمە وتوێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین، ئەگەر ئەم دانوستانە ڕاستەوخۆیانە لە ڕۆژی شه‌ممه (12ی 4ی 2025) دەست پێبکەن، دەبینین شتەکان چۆن بەڕێوەدەچن، پێموایە گەیشتن بە ڕێککەوتن باشترین چارەسەرە، نەک پەنا بۆ ئەنجامدانی کارە ئاشکراکان ببەین".
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان چانسی سەرکەوتنی دانوستانەکانیان لەگەڵ تاران لەم بوارەدا کەم کردوه‌تەوە، ئەو سەرچاوانە ده‌ڵێن، "دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا هیچ ئاسۆیەکی جددی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر نییە".
هەروەها سەرچاوەكان بونی کەناڵێکی دانوستانکاری ڕاستەوخۆی ئێران-ئەمریکی جگە لە کەناڵی سوڵتانییەتی عومان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.