نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و هەر دۆلارێک لە ١٠٥ هەزار و ٨٠٠ تمەنەوە بووە ١٠٠ هەزار و ٢٥٠ تمەن.
ئاوێنە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە کە بەشێوەیەکی ڕێژەی دەکاتە ٥.٤٪ دا.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئێوارەی دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ راگەیاند "ئێمە، مامەڵە لەگەڵ ئێرانییەکان دەکەین، رۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورەمان هەیە و ئێمە راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دا دەکەین."