بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵای سه‌ر به حوسییه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی (MQ-9)یان له ئاسمانی پارێزگای ئه‌لجه‌وف له باكوری یه‌مه‌ن خستوه‌ته خواره‌وه.
ئاوێنە: یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نساڕوڵا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پشتڕاستیكرده‌وه، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه "ئۆپه‌راسیۆنی دوژمنكارانه و هه‌واڵگری ئه‌نجام ده‌دات" كاتێك به موشه‌كێكی ڕوكار بۆ ئاسمانی دروستكراوی ناوخۆیی خرایه خواره‌وه.
یه‌حیا سه‌ریع ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه سێیه‌م فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه كه له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا بخرێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ژده‌هه‌مین فڕۆكه‌یه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی "شه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی به‌ڵێندراو و جیهادی پیرۆز" بۆ پشتیوانیكردن له غه‌ززه.
وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌نساڕوڵا له باره‌ی "ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژیی ئه‌مریكا و زایۆنیستی" هۆشداریدا و جه‌ختیكرده‌وه، "هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك درێغی ناكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رده‌وامی توندوتیژی نێوان حوسییه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، واشنتن ئه‌و گروپه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و ڕێڕه‌وی كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته ئامانج.