ئاسایشی هەولێر: مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوێکی ئەلیکترۆنی قەدەغەیە
  2025-04-08       309       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هەر کۆمپانیا و هەر کەسێک مامەڵە بە هەر جۆرە دراوێکی ئەلیکترۆنی بکات  روبەڕوی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مامەڵەکردن بە هەموو دراوێکی ئەلیکترۆنی و کانزایی(فۆڕێکس) و (USTD) یاسایی نییە و قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکانی فۆڕێکس و دراوی ئەلکترۆنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق مۆڵەتی فەرمییان نییە.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند "بەپێی رێنمایی بانکی ناوەندندی عێراق و هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدرال، هیچ یاسا و رێنماییەک نییە بۆ رێکخستنی ئەم جۆرە مامەڵانە، بۆیە رێگە پێدراونییە".

هاوکات ئاسایش داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە دووربن لەمامەڵەکردن بەو جۆرە دراوانە بۆ ئەوەی روبەڕوی زیانی مادی نەبنەوە، چونکە لەماوەکانی رابردودا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی زیانی مادییان بەرکەوتووە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکە ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، هەر کۆمپانیا و هەرکەسێک لەرێگەی سۆشیال رێکلام بۆ کاری فۆڕێکس و دراوە ئەلیکترۆنیەکان بکەن، روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×