رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، رایگەیاند، ئێران زۆر دور نییە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. دەشڵێت، خوازیارن ئاژانسەكەیان لە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو ئیران رۆڵی هەبێت.
ئاوێنە: رافایێل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەردانێك گەیشتە تاران و لە فڕۆكەخانە لەلایەن بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە پێشوازی لێكراو دواتر لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوەوە.
بەر لە سەردانەكەی بۆ تاران، گروسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "لۆمۆند"ی فەرەنسی رایگەیاند، حەزدەكەن ئاژانسەكەیان لە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكادا رۆڵی هەبێت كە تاوەكو ئێستا نییەتی.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر جۆرە رێككەوتنێكی ئەتۆمی لەنێوان تاران واشنتۆن بێتە ئاراوە، لەكۆتاییدا هەر داوای بۆچونی ئاژانسەكەیان دەكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، وتوشیەتی، لە ئێستادا ئێران ماویەتی بۆ ئەوەی بگاتە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، بەڵام زۆریش دور نییە.