وێڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا نییە بەبێ بەرنامە ئەتۆمییەکە، هاوکات بنیامین نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا بنکەی خۆی لە سوریا دەکاتەوە.
ئاوێنە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران قبووڵکراو نییە هەڵوەشانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەخۆنەگرێت".
نەتانیاهۆ وتیشی "پێویستە هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەسەرپەرشتیی ئەمریکا بێت".
بەوتەی ناوبراو بێت، تورکیا دەیەوێت بنکەی سەربازی لە سوریا دابمەزرێنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند "ئەم هەنگاوە مەترسی لەسەر ئێمە دروست دەکات، بۆیە ئێمەش دژایەتی دەکەین".