مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئێران هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات و هێرش ناكاته سه‌ر هیچ وڵاتێك و شه‌ممه‌ی داهاتوش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌چێته عومان بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئاوێنە: مه‌سعود پزیشكیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێمه هه‌وڵی خاوه‌ندارێتی چه‌كی ئه‌تۆمی ناده‌ین، له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش ناترسین، ئێمه به‌دوای شه‌ڕدا ناگه‌ڕێین، هێرش ناكه‌ین بۆ هیچ وڵاتێك، به‌ڵام ئێمه به هێز ڕوبه‌ڕوی هه‌ر هێرشێك ده‌بینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه چه‌قبه‌ستوین، سازش له‌سه‌ر هیچ شتێك ناكه‌ین و به هه‌مو هێزمان به‌رگری له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
جه‌ختیكرده‌وه، "ئێران نابێته كۆلۆنی بێگانه، ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت، ئه‌و سزا سه‌پێنه‌رانه‌ش ده‌بێت هه‌ڵیانبگرن".
سه‌رۆكی ئێران ده‌شڵێت، "عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران شه‌ممه‌ی داهاتو سه‌ردانی سوڵتانیه‌تی عومان ده‌كات بۆ وتوێژی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا".