وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 8ی نیسان، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەكرێت.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.