هاوپەیمانان 20 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنیان ڕەوانەی رۆژئاوا کرد
  2025-04-09       240       

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 20 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی و سوتەمەنی ڕەوانەی ڕۆژائاواى کوردستان دەکات.

ئاوێنە: بەپێى ئەو زانیاریانەى ڕوانگەی سوری بڵاویکردوەتەوە لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا ئەو چەک و تەقەمەنى و پێداویستییانە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بنکەی سەربازی قەسرەکی دەوروبەری حەسەکەی رۆژاڤای کوردستان کراوە.

بنکەی سەربازی قەسرەک بە ئامێری چاودێری و موشەکی دژە فڕۆکە و کامێرای حەراری بەهێز کراوە.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردن و ئامادەیی زیاترى سەربازیی خۆیان لە سوریا لە ڕێگەی زنجیرەیەک جموجۆڵی لۆجستی و سەربازییەوە. 

لە ٣١ی ئازار تا ٦ی نیسان، هێزەکانی ئەمریکا هێزی بەهێزی بەرفراوانیان هێنایە ناو بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژئاواى کوردستان، لەوانە حەسەکە و دێرەزۆر. 

لەماوەی هەفتەیەکی سەرەتای ئەم مانگەدا هاوپەیمانان 82 بارهەڵگر و چوار فڕۆکەی بارهەڵگری پڕ چەک و تەقەمەنیان رەوانەی رۆژاڤا کردوە کە لەڕێگەی فڕۆکەکانەوە چەکی پێشکەوتوو رەوانە کراوە و زۆرینەی بارهەڵگرەکانیش لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە رەوانەی رۆژاڤا کرابوون.

هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەشقی سەربازی پێشکەوتوویان ئەنجامدا و ئامانجیان بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە بوو لە بەرامبەر هەڕەشە جۆراوجۆرەکاندا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×