به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری تاوه بارانی پچڕ پچڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش رو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به گشتی ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ تاوه بارانی پچر پچر و هه‌ندێكجار هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت به تایبه‌تی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرای با مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ.
دەشڵێت، "سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ و هه‌ندێكجار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت رێژه‌ی دابارین له سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی نزم ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ی 4-6 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ".