لەکاتی کارکردنی چەند تراکتۆرێکدا لە پارچەیەک زەوی کشتوکاڵی گوندی شناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەریان.
ئاوێنە: شەوی رابردوو لە گوندی شناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان ژمارەیەک جوتیار بە پێنج تراکتۆرەوە چوونەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بە مەبەستی کێڵانی زەوییەکە، لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە هەڵکوتراوەتە سەریان.
هێزەکە یەکێک لە جوتیارەکانیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر تراکتۆرەکاندا گرتووە و رێگری کارکردنیان لێکردوون.
ئەو پارچە زەوییەی جوتیارەکان کاریان تێداکردووە، هیچ کێشەیەکی یاسایی تێدانییە و لە ساڵی 2021 ەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنە راستەقینەکەی.