ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پارەدارکردنی بەرنامەی خۆراکی لەناکاوی سەر بە بەرنامەی خۆراکی جیهانیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ 14 وڵاتی هەژار راگرت.
ئاوێنە: بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆی راگرتنی هاوکاری بۆ ملیۆنان هاوڵاتی لە هەریەکە لە وڵاتانی ئەفغانستان و یەمەن و سوریا و 11 وڵاتی دیکەی هەژار، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتی وڵاتەکەی.
بەرنامەی خۆراکی جیهانیی لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی، ” بڕیارەکە وەک سزای لەسێ*دارەدانی ملیۆنان کەسە کە رووبەڕووی هەژاری و برسێتی بوونەتەوە”.