ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڕیاریدا لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەک مانگ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجامبدرێت.
ئاوێنە: جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێبکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەی دیاریکراوە بەپێی رێکارەکان دەنگدەران دەتوانن بنکەی دەنگدانەکانیان بگوازنەوە، لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە بۆ ئەوانەی کە هاوسەرگیریان کردووە و ئەوانەشی کە هاوسەرگیریان نەکردووە، جگە لەوەی پرۆسەکە تۆمارکردنی ناوی نوێ لابردنی ناوی مردووان لەخۆدەگرێت.