محەمەد ئەمین پێنجوێنی: ئەمساڵ نەورۆز جیاوازە
  2025-03-20       266       

محەمەد ئەمین پێنجوێنی بڵاوی کردەوە، نەورۆزی ئەم ساڵ بە جۆش و خرۆشێکی تایبەتەوە پیرۆز دەکرێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لە شاری ئورمێ یاد کردنەوەی نەورۆز ناسنامەی کوردبوونی دایە دەست دەسەڵاتداران و وەڵامی نەورۆزی ئامەدی دایەوە و وتی: ئێمە دوو دەستەخوشکین هیچ هێزێك ناتوانێ لێکمان جیا بکاتەوە.

ئاوێنە: محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد سەبارەت بە نەورۆزی ئەمساڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:نەورۆزی ئەمساڵ بە جۆش و خرۆشێکی تایبەتەوە پیرۆز دەکرێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لە شاری ئورمێ یاد کردنەوەی نەورۆز ناسنامەی کوردبوونی دایە دەست دەسەڵاتداران و وەڵامی نەورۆزی ئامەدی دایەوە و وتی: ئێمە دوو دەستەخوشکین هیچ هێزێك ناتوانێ لێکمان جیا بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەورۆزی ئامەد بۆنی نێرگز و ئاشتی و ئازادیی پەخشان و تەخشان کرد، ئەو بۆن گوڵاوە گەیشتە قامیشلۆ و لەگەڵ تیشکی گیانی یازدە هەزار شەهیدا بەرەو ئاسمان و کەژ کەژانی فەلەك فڕین.

دەشڵێت: نەورۆزی بناری قەندیل نامەیەک بەهێزەكانی گەریلا دەگەیەنێت و ئەڵێت: ئەم گڕی ئاگرە تیشکی لولەی تفەگەکانی ئێوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×