لە بەشێك لە شەقامەكانی شارێكی هەرێم هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەكرا
  2025-03-20       206       

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە، کەوا لە بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی، لەهەر سێ ڕۆژی نەورۆزدا، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی تا ١٢ـی شەو لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیارییەكان.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان لە سنوورەكەیان لە رۆژانی نەورۆزدا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە، کەوا لە بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ڕێکخستنی هاتوچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی، لەهەر سێ ڕۆژی نەورۆزدا، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە.

دەشڵێن، قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە کاتژمێر ٧ـی بەیانی تا ١٢ـی شەو لەو ڕێگایانە دەبێت، كە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیارییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×