بەهۆی نزیکبوونەوە لە نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی، مەراسیمەكانی پێشوازی لە نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ لە سنووری شاری پیرانشار و بانە مەراسیمی پێشوازیی لە نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنە: بڕیارە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆی تا ٧ـی ئێوارە، لە گوندی کەڵەکین و بندڕێ لە سنووری پیرانشار و بانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئاهەنگێکی گەورە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی کوردان بە ناونیشانی”نەورۆزی خاکیپۆش” بەڕێوەبچێت.
هەروەها هاونیشتمانیانی کورد ڕایدەگەیەنن، بە پۆشینی جلوبەرگی خاکی، جامانە و هەوری بەشداریی مەراسیمەکە دەبن.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاش چوارشەمەی کۆتایی مانگی شووباتدا بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردیی ٢٧٢٥ مەڕاسیمەكانی ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.