دادگای فیدراڵی داواى تەوتینی مووچە دەکات
  2025-03-20       297       

راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق بڵاویکردەوە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری له‌باره‌ی داوا یاساییه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه‌ و داواشیكردووه‌ فه‌رمانبه‌ران سه‌رپشك بكرێن له‌هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كان.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە هاوڕێ تۆفیق، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایگەیاندوە:" دادگای فیدراڵی داواى تەوتینی مووچە دەکات بەپێی رێنمایی بانکی ناوەندىی و بانکە حکومیی و ئەهلییەکان بگرێتەوە، لە رێگەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە: "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نابێت كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم ببنە هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وە هەروەها داوای ده‌ركردنی فه‌رمانسالارییان كردبوو، دادگا بۆ ئه‌م برگه‌یەی ره‌تكردووه‌تەوە".

هاوكات ئەوەشی وتوە :"سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشتیوانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم ده‌بێت و وه‌كو چه‌ترێكی نیشتمانی داكۆكی له‌ مافی هه‌موو خه‌ڵك به‌بێ جیاوازیی ده‌كات".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×